|
|
یه‌كه‌م خولی
ڕاهێنانی ڕێنمایی كشتوكاڵی له سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی بیابان
ئه‌م سایته دووه‌مین
سایتی "ئه‌ی فۆر كورد"ه به ناونیشانی "دی دی سی-ئه‌ی فۆر كورد" كه
تایبه‌ته به ڕاهێنان له سه‌ر ڕێنمایی كشتوكاڵی ، گرنگی ئه‌دات به
بابه‌ته گشتی یه‌كانی كشتوكاڵ له كێڵگه‌دا . هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات
چه‌ند سایتێكی تایبه‌ت به ڕێنمایی كشتوكاڵی له زانكۆكانی ووڵاتی ئه‌مریكا
به مێوانانی "ئه‌ی فۆر كورد" بناسێنێت . بابه‌ته‌كانی ئه‌م خوله برتین
له هه‌مان بابه‌تی خولی ڕاهێنانی ڕێنمایی كشتوكاڵی كه له سه‌نته‌ری
گه‌شه‌پێدانی بیابان بۆ كۆمه‌ڵێك كادیری ڕێنمایی كشتوكاڵی له ووڵاتی مصر
كرایه‌وه به هاوكاری نیوان ده زانكۆ له وڵاتی ئه‌مریكا
و هه‌رێمی كوردستان و عێراق ، ژماره به‌ژشداربووانی خوله‌كه نزیكه‌ی 80
له كادیرانی كشتوكاڵی بوو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێرقی له
شاره‌كانی تری عێراق .
ئه‌ی فۆر كورد خۆشحاڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته جۆربه‌جۆرانه‌ی كه
له خوله‌كه‌دا پێشكه‌ش به به‌شداربوان كران له‌م سایته‌دا "كه سایتێكی
تایبه‌ته به‌م خوله" بیخاته به‌رده‌ستی ئێوه ، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی
ئێوه‌ی به‌ڕێز سوودی لێوه‌رگرن .
ئه‌م بابه‌تانه‌ش ئاماده‌كراون له لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ له زانكۆكانی
ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها عێراق .
ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌توانن له‌م سایته‌دا سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته
جۆربه‌جۆره‌كانی كشتوكاڵ داونلۆد بكه‌ن به شێوه‌ی
PDF كه له به‌شی په‌رتووكخانه بۆتان
ئاماده كراوه .
هه‌روه‌ها له به‌شی وێنه‌كان ده‌توانن چه‌ند دیمه‌نێك ببینن له چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه به تایبه‌تی به‌شداربووانی خوله‌كه ده‌توانن
خۆشحاڵ بن به دووباره به بیرهێنانه‌وه‌ی خوله‌كه .
ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین ئێوه‌ی به‌ڕێز بتوانن سوود له بابه‌ته‌كانی وه‌رگرن .
|
|