|
له باره‌ی
سایتی
DDC.A4KURD.com
سایتی "دی دی سی-ئه‌ی فۆر كورد" له ناوی (Desert Development
Center) هاتووه واتا سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی بیابانی ،
تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ له ناوچه گه‌رمه‌كان و وشكه‌كان .
ئه‌م سایته دووه‌مین سایتی "ئه‌ی فۆر كورد"ه
به ناونیشانی "دی دی سی-ئه‌ی فۆر كورد" كه تایبه‌ته به ڕاهێنان له
سه‌ر ڕێنمایی كشتوكاڵی ، گرنگی ئه‌دات به بابه‌ته گشتی یه‌كانی
كشتوكاڵ له كێڵگه‌دا . هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات چه‌ند سایتێكی تایبه‌ت به
ڕێنمایی كشتوكاڵی له زانكۆكانی ووڵاتی ئه‌مریكا به مێوانانی "ئه‌ی فۆر
كورد" بناسێنێت .
بابه‌ته‌كانی ئه‌م سایته هه‌مانی بابه‌تی ڕاهێنانی ڕێنمایی كشتوكاڵین كه
له خولی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ پێشكه‌ش به به‌شداربوانی
خوله‌كه كرا ، كه بابه‌ته‌كان بریتی بوون له "خاك وه په‌ین كردنی زه‌وی
كشتوكاڵی ، ڕێنمایی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران ، ڕووه‌كه كێڵگه‌ییه‌كان ،
سامانی ئاژه‌ڵ هه‌روه‌ها سیسته‌مه‌كانی ئاودێری له كێڵگه‌دا " .
له‌م خوله‌دا ده زانكۆ به‌شدار بوون له ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كانی
خوله‌كه .
زانكۆ به‌شداربووه‌كان له ووڵاتی ئه‌مریكا بریتی بوون له زانكۆكانی "
كالیفۆرنیا ، ولایه‌تی تكساس ، وڵایه‌تی یوتا ، واشنتۆن هه‌روه‌ها تكساس "
.
هه‌روه‌ها تاكه زانكۆی به‌شداربوو له هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له
زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه له عێراقیشدا زانكۆ به‌شداربووه‌كان بریتیبوون له
زانكۆكانی " به‌غدا ، موصل ، تكریت هه‌روه‌ها بصره " .
|